گوتار

چی دەبوو گەر دەستی خیانەتی ناوخۆ لێگەڕابا؟

ئایا ئەو هەموو ڕۆشنبیر و تێکۆشەرانەی ڕۆشنکەرەوەی زهنی کۆمەڵگا و ڕۆژنامەنووسە بەجەرگانەی ڕێگای ڕاستی لەناو دەبران؟

شیرین موراد

کوردستان ئێستا چەند ئاوەدان و بەهێز و دڵگیر دەبوو، گەر هەردوو بنەماڵەی دەسەڵاتداری باشوری کوردستان لەگەڵ پارت و هێزە کوردییەکانی تری کوردستان خاوەن یەک وتار و هەڵوێستی نەتەوەیی بووبان، حکومەتی هەرێم کە ڕەنجی سەد ساڵەی گەلی کورد و شۆڕشەکانی هەرچوارپارچەی کوردستانە، گەر نەخرایەتە خزمەتی ڕژێمی تورکیای دوژمن بە کورد و مرۆڤایەتییەوە. ئایا ئەم هەموو گەریلا فیداکار و پەروەردەکار و مێژوونوس و شەڕڤانە قارەمانانەی گەلەکەمان شەهید دەکران بەدەسەی خیانەتی ناوخۆ؟
ئایا ئەو هەموو ڕۆشنبیر و تێکۆشەرانەی ڕۆشنکەرەوەی زهنی کۆمەڵگا و ڕۆژنامەنووسە بەجەرگانەی ڕێگای ڕاستی لەناو دەبران؟ ئایا ئەو کەسە دڵسۆزانەی ڕیزەکانی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار کە خەباتی زۆریان هەبوو بۆ گەیاندنی دۆزی کورد بە ئامانجی خۆی ژەهرخوارد دەکران بەهۆی ڕازی نە بوونیان بە خیانەت کردن؟
ئایا ئەو هەموو مرۆڤە شۆڕشگێڕە لە کونجی زیندانەکانی ڕژێمەکانی تورکیا و ئێران بەند دەکران؟
ئایا ژنە شۆڕشگێڕەکانی هەرچوارپارچەکەی کوردستان هاوشێوەی زەینەب جەلالیان کە سیازدە ساڵە مەحکوم بە زیندان کراوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبوو؟
ئایا شیرین عەلمهولی و هاوڕێ خەباتکارەکانیان لە زیندانەکاندا تووند دەکران و لەسەر دەستی ڕژێمی سێدارە لە دار دەدران؟
ئایا ژنان لە عەفرین دەستدرێژی دەکرایە سەریان؟
خاک و ئاوی ڕۆژئاوای کوردستان داگیر دەکرا؟
ئایا ئەو هەموو شەهیدبوون و برینداربوون و قوربانی دان و کەمئەندامبوون و ئاوارەبوونە دەقەومان؟
ئایا هێزەکانی پاراستنی گەل و وڵات لە قەندیل و باشووری کوردستان دەبوون بە ئامانجی فڕۆکەکانی ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیای ڕەگەز پەرست؟
ئایا گەنجی کورد بەهۆی گوێگرتن لە میوزکی ڕەسەنی خۆی بە چەقۆی ڕەگەز پەرستی و فاشیزم لەسەر دڵی گیردەکرا؟
، ئایا مووچە خۆران و کاسبکاران و توێژە ڕەنجدەرەکەی کۆمەڵگا بەم شێوەیە هەژار و برسی دەکرا؟

پەیکەری مێژوویی هێمای ڕەگەزپەرستی لە وڵاتی بەریتانیا لەلایەن مرۆڤدۆستانەوە هێنرایە خوارەوە و فڕێ درایە ناو زبڵدانەوە، کۆشکی سپی کە پایتەختی گەورەترین وڵاتی سەرمایەدارییە لە جیهان، کەوتە بەر هێرشی گەل و سەرانی ئەو وڵاتە لە ژێر زەمینی کۆشکەکەدا خۆیان حەشاردا، گەلانی دڵ پڕ لە دەسەڵاتە دیکتاتۆر و فاشیزم و ڕاسیزمەکان، لە شەقامەکاندا هاوار دەکەن بڕووخێ فاشیست بڕوخێ سەرمایەداری و دەسەڵاتخوازی و ڕاسیزم، پڕ بە دەم هاوار دەکەن هێز لای گەلە و گەلیش ناڕازیە و لەسەر شەقامە، ژیانێکی سۆسیالیستی و ئازاد و بێجیاوازی ڕەگەزیمان دەوێت. خۆما پاراستنی جەوهەری خۆمان دەکەین، پۆلیس و پاسەوانانی دەسەڵاتمان ناوێت.

ئایا ئەم هەموو شەپۆلە یەک لەدوای یەکەی ڕووخانی ستەمکاران، دەسەڵاتی پارتی و بنەماڵەکانی باشووری کوردستان، ڕا ناچڵەکێنێ و خۆیان و گەلی کوردستان ڕزگارکەن لە ژێردەستی و جاشایەتی بۆ ڕژێمی فاشیستی تورک و دەزگای سیخوڕی میت؟
ئایا ئەم پەندە کوردیە کە دەڵێ (کەرە دێزە تۆپینی خۆی و زەرەری خاوەنی دەوێ) بۆیان دەقاودەق ڕاست نیە؟

زياتر نيشان بدە

وتارى پەيوەنديدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close