هاوپۆلنه‌كراو

هاوسه‌رۆكایه‌تی

  1. هاوسه‌رۆكایه‌تی:

ئا- به‌رزترین ئۆرگانی جێبه‌جێكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌، له‌ ژنێك و پیاوێك پێك دێت. به‌ ده‌نگی دوو له‌ سێی ئه‌ندامانی كۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن.‌ ئه‌گه‌ر له‌ خولی یه‌كه‌می ده‌نگداندا ئه‌م رێژه‌یه‌یان به‌ده‌ست نه‌هێنا ئه‌وا له‌خولی دووه‌مدا به‌ده‌نگی زۆرینه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن.

ب- ئه‌ركی هاوسه‌رۆكایه‌تی به‌جێهێنانی بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره‌ و كۆنفرانسه‌ گشتییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی گشتی (به‌ره‌ی دیموكراسی گه‌ل)‌ه‌. سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌بات و په‌ره‌یپێده‌دات.

ج- هه‌ر یه‌ك له‌ هاوسه‌رۆكان له‌ دۆخی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌، هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی، ده‌ركردن، كۆچی دوایی و دۆخێكی نائاساییدا كه‌ توانای به‌جێهێنانی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌یان نه‌بێت، ئه‌نجوومه‌نی گشتی (به‌ره‌ی دیموكراسی گه‌ل) به‌ده‌نگی دوو له‌ سێ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی یان دوو له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌ماوه‌ی سێ مانگ تا شه‌ش مانگدا به‌ وه‌كاله‌ت راده‌سپێرێت تا به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ بۆ به‌جێهێنانی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیان.

 

 

زياتر نيشان بدە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close