پرسی ڕۆژ

لوقمان حەسەن: هەروەک چۆن هاوخەباتیی و هەماهەنگیی لە شەقام دروستبووە، لەناو حزبەکانیشدا ئەم هاوخەباتییە دروستببێت

ڕۆژی ٢٧ی شوبات ئاگرێک لە دوورگەی ئیمرالیی تورکیا کەوتەوە، کە ماوەی ٢٢ ساڵە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کوردی تێدا زیندانییکراوە، هەرزوو ئەم ڕووداوە لە کوردستان و ئەوروپا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و بە سەدان هەزار کەس ڕژانە سەر شەقامەکان.

لوقمان حەسەن، ئەندامی دەستەی دەستپێشخەری بۆ کۆنفرانسی نەتەوەیی لە باشوری کوردستان پێیوایە، کە ئەو هەڵوێستانەی لە هەرچوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا بینران، بریتییە لە کۆدەنگیی و هاوخەباتیی بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و وتی: بەڕێز ئۆجالان ئەندازیاری بیرۆکەی یەکێتیی نەتەوەییە و زۆرترین  خەباتیشی لەم پێناوەدا کردووە.

پێشی وایە “ئەو ڕووداوەی ئیمرالیی پەیامێکی دەسەڵاتی فاشیستی ئیخوانیی ئاکەپە و مەهەپە بێت کە ئامانج لێی شکاندنی ئیرادە و خواستی کوردە، ڕەنگە بییەوێت بەو پیلانە چەپەڵەی هەوڵبدات کورد بخاتە هەڵەوە و ناشرینی بکات و دەستکەوتەکانی لەناوببات”.

ئەو ئەندامەی دەستەی دەستپێشخەریی بۆ کۆنفرانسی نەتەوەیی داواش لە حزبە سیاسییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەکات، کە ڕووداوەکەی ئیمرالیی ببێتە “خاڵی سەرەتا بۆ هاتنە لای یەکی زیاتر” و وتی: هەروەک چۆن هاوخەباتیی و هەماهەنگیی لە شەقام دروستبووە، لەناو حزبەکانیشدا ئەم هاوخەباتییە دروستببێت، بۆ ئەوەی ببێتە زەمینەی هاتنەلای یەکی زیاتری حزبەکان و بەستنی کۆنفرانسێکی نیشتمانیی فراوان.

لوقمان حەسەن جەختیشیکردەوە، کە “پێویستە هەم پەرلەمان و حکومەتی هەرێم، هەمیش نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانەکانی تورکیا و عێراق هەوڵبدەن فشار بخەنە سەر ڕێکخراوی سی پی تی بۆ ئەوەی بێن بەدەنگی بەڕێز ئۆجالانەوە و گۆشەگیریی لەسەر هەڵبگرن و پارێزەران و کەسوکار و خانەوادەکەی سەردانی بکەن و بارودۆخی تەندروستیی بۆ ڕایگشتیی بخرێتەڕوو”.

لەبارەی چالاکییەکانی دەستەکەیان بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان و کردنەوەی دەرگای دیدار بەڕووی پارێزەر و خانەوادەکەیدا، لوقمان حەسەن وتی: یەکێک لە بژاردەکانمان ئەوەیە داوا لە هەموو ڕێکخراوەکان و ڕۆشنبیران بکەین، کە بە هەموومان هەوڵی دۆزینەوەی میکانیزمێک بدەین بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی خەباتی شەقام لە هەر سێ پارچەکەی دیکەی کوردستان و ئەوروپاش، بۆ دەربڕینی هەڵوێستێکی گشتگیر دژ بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە.

زياتر نيشان بدە

وتارى پەيوەنديدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close