گوتار

کلتوری تێکۆشانی ئازاد

بەتێڕوانینێک بەژیانی گشتیدا، دەتوانین ئەوە ببینین کەژیانکردن بۆخۆی بەچاک وخراپیەوە تێکۆشینە، لەپێناوی مانەوەدا. بەڵام چۆنیەتی مانەوە چۆنیەتی تێکۆشین دیاریدەکات.

عادل عوسمان

 

 

بەتێڕوانینێک بەژیانی گشتیدا، دەتوانین ئەوە ببینین کەژیانکردن بۆخۆی بەچاک وخراپیەوە تێکۆشینە، لەپێناوی مانەوەدا. بەڵام چۆنیەتی مانەوە چۆنیەتی تێکۆشین دیاریدەکات.

مرۆڤ بۆڕێکخستنی ژیان وگوزەرانێکی باش، کاری کردوەو سیستەمی ژیانی دامەزراندوە. مرۆڤایەتی دابەشی سەر سیستەمەجیاوازەکان بوە. لەوشوێنەی بەرژەوەندی تایبەت ودەسەڵاتدارەتی دەستی پێکرد. جیاوازیەکانی تێکۆشین بەدەرکەوت.

ئەوانەی بەرگریان لەدەسەڵاتدارەتی دەکرد، کەوتنە دۆزینەوەی ڕێ وڕێبازی جیاواز بۆ بەردەوامی وپاراستنی سیستەمەکەیان.هەرشتیان خستە بەرژەوەندی پاراستنی ئەوسیستەمەوە، بەمرۆڤیشەوە شەڕە گەورە ناوچەی وجیهانیەکان ئەوکارە بوو. مرۆڤیان کردە کۆیلەی ڕێ وڕێبازە ئافرێنراوەکانی پارێزگاری لەسیستەمی دەسەڵاتدارەتی.

بەکلتورکردنی ئەوبەرگریە بەپارچەبوون وبانسەربوندا تێپەڕی، بۆیە مرۆڤ گیرۆدەی کۆیلەبونێکی کوێرانەی بیروڕا خراپەکانە.

ئەوکلتورە خراپە لەباشوری کوردستاندا بەهۆی بوونی هێزگەلێکی نابەرپرسیارو سیستەمێکئ داگیرکاری چەند دەیەیی، کەلەسەر کلتوری پارچەکردن و سڕینەوە دمەزراوە. خراپ کۆمەڵگەی باشور وکوردی خستوەتە ژێر کاریگەری خۆیەوە.

دەسەڵاتدارانی باشور بەگشتی کردنی خۆو وێناکردنی خۆیان وەک گەلی کوردونوێنەرایەتی گەلی کورد کایەیەکی خراپ وازی دەکەن.کۆمەڵێک حیزب لەناوکایەی دەسەڵاتدا، بەگیانی سڕینەوەو دوبەرەکی وتەنانەت شەڕجنێو بەرامبەر یەک هەڵدەسوڕێن. زۆرکات کارەکانیان سەری کێشاوەتەشەڕی چەکداری.

کلتوری ڕەشکردنی یەکتر وای کردوە هێزی لەکۆمەڵگەی باشور بڕیوەو بەقازانجی داگیرکەران شکاوەتەوە، لەبەرئەوەی هەرپارچەبونێک لەناوماڵی کوردی بەقازانجی داگیرکەر دەشکێتەوە.

بونی جیاوازی وناکۆکی، بونێکی ئاسایی وسادەیە، بەڵام ئەگەر کلتورێکی گشتی پاراستنی بەرژەوەندیە گشتیەکان نەبێت، بەقازانج ناشکێتەوە.

گەلی کورد لەبەر هێرشی سڕینەوەی داگیرکەرانی کوردستاندایە، گەلیش بڕیاری وەستانەوە بەرامبەر بەوسڕینەوەو کوشتارەی داوەودەیەوێت خاوەن لەبەها ئەخلاقی وکۆمەڵایەتیەکان دەرکەوێت. ئەو شەڕە جنێوو پەلاماردانی یەکترو سڕینەوەیەی بوەتە باو لەلای حیزب وسیاسیەکان کلتوری داگیرکەرو بەرژەوەندپارێزەکانە. بۆیە جگەلەزەرەر بۆکۆمەڵگەو بەهەدەردانی تواناکانی کۆمەڵگەو پارچەکردنی کۆمەڵ هیچی تری لێ سەوزنابێت.

ئەوەی دەگوزەرێت لەباشور، سیستەمی دەسەڵات وگرێدراویە بەداگیرکەرەوە. زیانەکانی زۆرەو باشوری گرێدراوی ئەو سیستەمەکردوە. فاشیزم، دیکتاتۆیەت، بێدەربەستی، کۆیلەبوون، بێهێزبون وپارچە بوون بەرهەمی ئەو سیستەمە دەسەڵاتدارەتیەیە.سیستەم بۆخۆی دابەشی دەسەڵات وئۆپۆزیسیۆن کردوەو کایەیەکی کۆمەڵایەتی خوڵقاندوە، کەمرۆڤی کوردی گیرۆدەی دەرنەچونلەکایەکەی کردوە.

سیستەمی دەسەڵاتدارەتی، کایەکانی ئۆپۆزیسیۆن، ئەدەب، هونەر، سیاسەت، دین وگشت کایە ئابوری وکۆمەڵایەتیەکانی خستوەتە خزمەتی دەسەڵاتدارەتی بەشێکی لۆمپەنی دەسەڵاتداران وباقی سازیەکانی بەدەوری ئەو ددسەڵاتە لۆمپەنەدا خڕکردۆتەوە.

بۆیە ئەوسیستەمە ڕێگری جدی دەکات لەدەرکەوتنی تێکۆشانێکی دیموکراتیک.

یەکێک لە خەتەرە هەرە گەورەکانی سەر دەرکەوتنی هێڵی دیموکراتیک، ئەو ئۆپۆزیسیۆنە ساختەیەیە کەبەناوی ڕەخنەگری دەسەڵاتەوە، پارێزگاری لەدەسەڵات دەکات ودڵی دەسەڵاتی بەئامانج نەگرتوە. بەڵکو تامەولامەی دەسەڵات دەکات ودەیەوێت کەموکوڕیەکانی چاک بکات وسیستەمی چینایەتی وپلەداری بپارێزێت.

تێکۆشانی دیموکراتیک، کەسیستەمی شکاندنی سەرمایەداری وپلەداریە، تەواوی کۆمەڵگا پەیوەنداری تێکۆشان دەکات ولەڕێی تێکۆشانیدا لەبەرامبەر سیستەمی سەرمایەو دەسەڵاتدا، بەسیستەم وەڵام دەداتەوە. بۆیە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری وکۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک. نەک ئۆپۆزیسیۆن، بەڵکو سیستەمی بەرامبەری سەرمایەداری وپلەداریە. کەکار لەسەر ڕێکخستن کردنی کۆمەڵگە دەکات، بۆنەهێشتنی دەسەڵاتدارەتی.

لەوشوێنەی کەڕەخنەی خراپیەکان دەکات، سیستەمێک پێشکەش دەکات، کەچارەسەری تەنگژەو کەمووکوڕیەکانی کۆمەڵگەدەکات. ئەگەر بێچارەیی وهێشتنەوەی کۆمەڵگە لەقەیران وتەنگژەدا تایبەتمەندی سیستەمی سەرمایەودەسەڵاتدارەتیە، ئەو پێشکەشکردنی چارەسەرکردنی تەنگژەکان تایبەتمەندی سیستەمی خۆبەڕێوەبەریە. ترسی دەسەڵاتداران لەوسیستەمە هەموانی هێناوەتەپاڵ یەک کەسیستەمی تێکۆشانی ئازاد جێنەگرێت.

سیستەمی تێکۆشانی ئازادی بە تاکی ئازاد ودیموکرات دەست پێدەکات، بۆیە ڕێگری لەو سیستەمە ئەرکی پاراستنی سیستەمی دەسەڵاتدارەتی دەخاتە سەرشانی حیزبەکانی دەسەڵات.

ئەوەی ئێمە ڕەخنەی دەکەین، بێبایەخ کردنی تاک وڕێکخستنی کۆمەڵگەیە لەسەر بنگەکانی تاک و کۆمەڵگەی ئازاد،سیستەمی دەسەڵات لەناوو ناوەرۆکی ئازادی ڕاستەقینە زەندەقی چوە. بۆیە ئەویش بەدەستگرتن بەناوهێنانی دیموکراتی وکوردایەتی درۆینە کۆمەڵگە دەخاپێنێت.

کۆمەڵگەی عیراقی پێویستی بەجێکردنی سیاسەتی دیموکراتیک وتێکۆشانی دیموکراتیکانەهەیە.ئاڵوگۆڕی کۆمەڵگە بەگەڕانەوەی باوەڕی تاکە بەهێزی خۆی وبەشداریەتی لە بەڕێوەبردنی خۆوکۆمەڵگەدا. سیاسەتی نوێ لەکۆمەڵگەی عیراقیدا بەهێز وکەسایەتی دیموکراتیک وئازاد پێشدەخرێت.

نوێنەرایەتی ئەوهێڵە، بەرەی دیموکراسی گەل وتەڤگەری ئازادیە، بۆیە بەهەست بەبەرپرسیاریەوە، بۆتێپەڕاندن وشکاندنی فاشیزم وسیاسەتی درۆینەی کوردایەتی، چەندین بانگەوازی وپڕۆژەی پێکەوەکارکردنی هێزولایەنە سیاسیەکانمان پێشکەشکردوە. بەڵام بەهۆی کەمووکوڕی لەشێوەی خەبات ونەبونی هەستێکی دیموکراتیکی دور لەحیزبچێتیەوە، وەڵامی پێویستی داخوازی وپڕۆژەکانمان نەدرایەوە.

بۆتێپەڕاندنی ئەم دۆخەنالەبارەی سیاسەتکردن، پێویستی تێکۆشانی بەڕومەت ودور لەحیزبچێتی، دیموکراتیک پێویستە، کەکۆمەڵگەو تەواوی پێکهاتە جیاوازەکان لەخۆبگرێت. دەبێت تێکۆشانی دیموکراتیک ببێتە کلتوری کاری تاک وکۆمەڵگەو خاوەنداری لێبکرێت. ئێمە نامانەوێت تەنیا خۆمان بەدیموکراتیک بزانین، بەڵکو هێزبەو دیموکراسیە دەبەخشین کەپارچە بوو شەرمنانەیەو دەیهێنینە پاڵ یەک ودەمانەوێت بەڕێکخستن ببێت. بۆیە دەڵێین سیاسەتی دیموکراتیک کەلە حیزب وحیزبچێتی ودەستەگەری درۆینە دەریبێنین ولەسەر ڕێچکەی حەقیقی خۆی ژیان بکات.

تاگه‌كان
زياتر نيشان بدە

وتارى پەيوەنديدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close