كولتوور

فیلمی «کچانی ڕۆژ» له‌ فێستیڤاڵی کان نمایش کرا

فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کان ئه‌مساڵیش به‌رده‌وامه‌. له‌ ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ چه‌ندین فیلم نمایش کراون.

فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کان ئه‌مساڵیش به‌رده‌وامه‌. له‌ ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ چه‌ندین فیلم نمایش کراون. ئێواره‌ی دوێنێش فیلمی Girls of the Sun (کچانی ڕۆژ) نمایش کرا. ئه‌م فیلمه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی هێڤا هوسۆن ئاماده‌کراوه‌ و ئه‌کته‌ری ناودار گوڵشیفته‌ فاراهانی ڕۆڵی سه‌ره‌کی تێدا ده‌گێڕێت. فیلمه‌که‌ باس له‌ شه‌ڕی ژنانی کورد دژ به‌ داعش ده‌کات.

فیلمی «کچانی ڕۆژ» دانی ئێواره‌ی دوێنێ جگه‌ له‌ کاتی ناساندندا، له‌ دوو هۆڵی دیکه‌ نمایش کرا. فیلمه‌که‌ کاتژمێرێک و ٥٥ خوله‌که‌، تیایدا باس له‌و کۆمه‌ڵکوژییانه‌ش ده‌کات که‌ ساڵی ٢٠١٤ داعش له‌ شه‌نگال کردوویه‌تی.

ئێڤا هوسۆن-ی ده‌رهێنه‌ری فیلمی «کچانی ڕۆژ» و ٣ ژنه‌ده‌رهێنه‌ری دیکه‌ له‌ پێشبڕکێدان بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی «پالمه‌ی زێڕین». له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌کان، ته‌واوی تیمی فیلمی «کچانی ڕۆژ» له‌ ژن پێکهاتووه‌، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگی ژنی به‌ حه‌فتاویه‌که‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کان به‌خشی.

زياتر نيشان بدە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close