پرسی ژن

گەنجانی شۆڕشگێڕ سەرچاوەی چارەسەرین بۆ کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین

گەنج واتە دینامیک و وزە، کەواتە سەرچاوەی زۆربەی گۆڕانکاریەکان و سیستەم و فکری نوێگەری گەنجن. بۆیە ناسینی ڕۆحیەتی گەنج و پێناسە کردنێکی ڕاست بۆی لە دەرەوەی ئەقڵیەتی پیرسالاری بابەتێکی گرنگە.

زیلان پێنجوێنی    

گەنج واتە دینامیک و وزە، کەواتە سەرچاوەی زۆربەی گۆڕانکاریەکان و سیستەم و فکری نوێگەری گەنجن. بۆیە ناسینی ڕۆحیەتی گەنج و پێناسە کردنێکی ڕاست بۆی لە دەرەوەی ئەقڵیەتی پیرسالاری بابەتێکی گرنگە. لە سایکۆلۆژیای گەنج دا ڕاستیکی بەم شێوازە هەیە کە بەردەوام لە ناو لێگەڕینێکی بێ ڕاوەستاندایە، ئەمەش دەبێتە سەبەب بۆ ئەوەی گەنج بە دوای شتی نوێدا بگەڕێت و بەوەی کە هەیە ڕازی نەبێت. بەڵام ئەمە لە کاتێکدا دەتوانێت بە ڕێی ڕاستدا بڕوات کەس لەڕێی لانەدات و هەوڵیتواندنەوەی لە ناو سیستەمێکی نابەجێ دا نەدات. بەڵام وەک هەموومان ئەم ڕاستیە بەئێشە دەزانین سیستەمی سەرمایەداریی و کاپیتالیست سانیە سانیە ‌هەڵدەستێت بە دانانی پلان بۆ لە ڕێلادانی گەنجان لە ناو کۆمەڵگەکان دا و بە ڕێی سێ (س) واتە ( سپۆر، سەناعەت، سێکس) گەنجان بە لاڕێدا دەبات.بە پێشخستنی کۆمەڵێک ڕێباز شتی زۆر ناشیاو بە جوان نیشان دەدات و لە شەخسی گەنج دا هەموو مرۆڤەکانی پێ کۆیلە دەکات. هەدەفی ئەم سیستەمە بە ڕۆبۆت کردن و بێحەد غەریزی کردنی مرۆڤەکانە بە شێوازێک کە ڕۆحی شۆڕشگێڕی و گەنج بوون لە کۆمەڵگەکان دا ناهێڵێت و دەیانکاتە گارانێکی کە بە کەیفی خۆی بە ڕێوەیان ببات. بەڵام گەنج وزەیەکی بەو شێوازیە کە بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ ناکرێت و ئەگەر کۆنتڕۆڵیش بکرێت بە دڵنیاییەوە ڕۆژێک زنجیر و کۆتەکانی دەپچڕێنێت چونکە لە سروشتی گەنج دا کۆیلەبون بونی نیە. لەم چوارچێوەیەدا ئەگەر ئێمە سەیری کێشەکانی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا بکەین ئەوا دەبینین کە ژیانی گەنجان بە تەواوی لەناو سایکۆلۆژیای شەڕ، نەهامەتی، بێکاری، ناکۆکی لە نێوان نەتەوەو باوەڕیەکان و تواندنەوەی چاندی دا ئەسیر گیراوە و وای لێکراوە کە چاند، زمان و نیشتمانی خۆی بچوک دەبینێت و بە تەواوی هەوڵی تەقلید کردنی وڵاتە ڕۆژئاواییەکان دەدات. ئەمە بۆ خۆی نەهامەتیەکی گەورەیە بۆ گەلان و گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین. بۆیە ئەوەی کە دەتوانێت ڕاستینەی دیموکراتیەت و پێکەوەژیان فێری گەلان باکات و ژیانێکی نوێ ئاوا بکات گەنجانی شۆڕشگێڕن کە دەتوانن ببنە پردێک لە نێوان هەموو گەل و باوەڕی و ڕەنگەکان دا. بۆ ئەوەی کە کێشەی ئابوری، سیاسەتی دور لە ئەخلاق، کێشەی کۆمەڵایەتی، کێشەی ئەقڵیەت و نەتەوە پەرستی چارەسەر ببێت زهنیەتێکی نوێگەر پێویستە کە ئەمەش هەری زیاد گەنجان لە خۆ دەگرێت. کولتور و چاندی شۆڕشگێڕی وادەکات کە کۆمەڵگەکان خۆیان سەرلەنوێ ئاوا بکەنەوە و شێوازی ژیانێک بەرهەم بێنن کە شایستەی ژیانکردن بێت. گەنجان دەبێت نەیەلن کە بکەونە ژێر تەئسیری سەرمایەداری و نەیەلن لە جەوهەری خۆیان دوور بخرێنەوە، چونکە سیستەمی سەرمایەداری و نەتەوە دەوڵەت لە کاتێک دا کۆیلەت دەکات کەهیچ بە خۆت نازانیت و بێ ئەوەی ئاگات لە خۆتبێت دەتکاتە خزمەتکارێکی باش بۆ خۆی. بۆیە سەرهەلدان لە بەرامبەری ئەو سیستەمەی کە چاند و ژیانی ئێمەی گەنجان دەدزێت و پێمان دەفرۆشێتەوە ئەرکێکی ئەخلاقیە. ئەگەر بمانهەوێت کە تەنیا بە قسە نا بە پراتیک ببینە پێشەنگی کۆمەڵگە، دەبێت نەیەڵین لە هەقیقەتی تێکۆشن بۆ ژیانێکی ئازاد و بون بە کەسایەتێکی ئازاد دوور بخرێینەوە. دەبێت ئێمە ئەوە بە باشی ببینین کە دەیانەوێت لە بەردەم لێشاوی ژیان و خەیاڵێکی ساختەدا بمان خنکێنن و تەنانەت نەیەڵن نەفەسێکیش بێ کۆنتڕۆڵی ئەوان بکێشین. ئەگەر بمانهەوێت خاوەن کەسایەتیەکی ئازاد بین نابێت نەتەوەکانی تر بە مرۆڤ نەزانین و بکەوینە ناو ئەو یاریانەی کە لە ڕێی هەندێکی ترەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن و پلانیان بۆ دادەڕێژرێت. ئەو چینەی کۆمەڵگە کە هەری زیاد دەتوانێت دوور لەو ئەقڵیەتە جوداکاریانە خۆی پەروەردە و نوێ بکات نەوە گەنجەکانە کە سەرچاوەی  دەستپێکردنی ژیانێکی هەمەڕەنگ و پڕ لە جوانیە. چونکە جوانیەکان لە ناو قەفەسی سەرمایەداری دا ئەسیر کراون و هەر بەهرەیەکی نرخێکی لەسەر دانراوە. هەروەها فکە نوییەکان ئیتر بێ نرخ دەکرێن و بۆ ئەوەی کە پێش نەکەون و زەرەر لە دەسەڵات و سیستەمی ئەوان نەدات ئەوەی لە دەستیان بێت دەیکەن. ژیانی مرۆڤەکان نابێت ببێتە مەیدانی سیاسەتی نائەخلاقی و یاری عەتاتاری بۆ سیستەمە دەسەڵاتدارەکان. لە بەرامبەر ئەمە دا تێکۆشینێکی جددی و بە هێز پێویستە کە نەکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە و  هاوشێوەی بەرامبەرەکەی خۆی نەبێت. وە من پێم وایە ئەو ڕۆحەد کە دەتوانێت خاوەن ئەو وزەیە  بێت ڕۆحیەتی گەنجانی شۆڕشگێڕە، کە دەتوانێت بەرهەم بێنێت و خاوەنداری لە بۆ ماوەی شۆڕشەکان بکات کە لە پێناو ئازادی دا سەریان هەڵداوە و تێکۆشینگەلێکی بە واتایانن بەڕێوە بردوە، بە داخەوە زۆر جار تەسفیە کراون و لە هەدەفی خۆیان دوور خراونەتەوە. چاندی شۆڕشگێڕی بۆ گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە کورد، عەرەب، تورک، فارس، ئەرمەنی و ئاشوریەکانیەوە پێویستیەکی دەست لێبەرنەدراوە کە کۆمەڵگەکان لە ژێر ڕکرف و تەعریکی نەتەوە پەرستیی دەسەڵاتەکا دەردەهێنێت و گەنجێکی تەندروست بەدوای خۆیدا دەهێنێت. هەر ئەم ڕاستیانەن کە وا دەکەن سیستەمی سەردەست و زوڵمکار وەکوو خاڵی یەکەم گەنجان و ژنان هەدەف دەگرن و لە شەخسی ئەوان دا کۆمەڵگە پوچ دەکەنەوە. کەواتە دەگەینە ئەنجامێکی بەو شێوازەی کە بۆ گەڕاندنەوەی مێژوی ڕاستەقینە و نرخو و کەرامەتی ئینسانیمان گەنجگەلێکی شۆڕشگێڕانەمان پێویستە کە نەک تەنیا لە شۆڕشی چەکداری لە گۆینی کۆمەڵگە و کەسایەتیی مرۆڤەکانیش بەرپریار بێت و لێی دوور نەخرێتەوە.

لە ڕۆژی ئەمڕۆشمان دا  گەنجان و ژنانی کورد دەستیان بەو پێشەنگایەتیە کردوە و بوونەتە نموونەی خەتی شۆڕشگێر بۆ گەنجان و ژنانی دونیا بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوینیش بە تایبەتی.ئەمە لە کاتێکدایە کە گەنجانی کورد بەردەوان لە ژێر ڕکێفی داگیرکەری و شەڕ و سەرکوتکردندان، بەڵام خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان دەکەن و هەر دەچێت زیاتر وشیار دەبنەوە و خاوەن لە بەرپرسیاریەتی ئینسانیی خۆیان دەردەکەون و هەڵوێست نیشان دەدەن. بۆیە دەبێت خاوەن ئەو تێگەشتنە بین کە کۆمەڵگەیەکی زانا خاوەن ژن و گەنجی زانایە و گەنج و ژنی زاناش گەرەنتیی پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی زانا و ئازادن.

زياتر نيشان بدە

وتارى پەيوەنديدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌مه‌ش ببینه‌
Close
Back to top button
Close
Close