پرسی ژن

ژن لەناو زهنیەتی پیاوسالاریدا

توندوتیژیی دژ بە ژن جۆرێکه‌ له‌ زیهنیه‌ت کە لەناو زۆرێک لە مرۆڤەکاندا هه‌ژموونی هه‌یه‌، ئه‌م زیهنیه‌ته‌ وه‌ک چۆن له‌نێو پیاواندا هه‌یه‌ ئاوهاش له‌نێو ژناندا هه‌یه‌ کە رەنگە ئازار و زیانی ئەم جۆرە لە توندوتیژیی لەلایەن ژنانەوە بەرانبەر بە ژنان دەیکەن گەر زیاترنەبێ بێگومان کەمتر نییە لە توندوتیژی پیاوان بەرانبەر بە ژنان کە دەیکەن و گەشەی کردووە هۆشیاریمان لە تێپەڕاندنی یان لە کەمکردنی ئەو زیهنیەتەدایە بەرانبەر بە ژن و ژیان وه‌ک پێویست نییه‌ و نه‌مانتوانیوه‌ تێیپه‌ڕێنین.

هاوژین زیبا

توندوتیژیی دژ بە ژن جۆرێکه‌ له‌ زیهنیه‌ت کە لەناو زۆرێک لە مرۆڤەکاندا هه‌ژموونی هه‌یه‌، ئه‌م زیهنیه‌ته‌ وه‌ک چۆن له‌نێو پیاواندا هه‌یه‌ ئاوهاش له‌نێو ژناندا هه‌یه‌ کە رەنگە ئازار و زیانی ئەم جۆرە لە توندوتیژیی لەلایەن ژنانەوە بەرانبەر بە ژنان دەیکەن گەر زیاترنەبێ بێگومان کەمتر نییە لە توندوتیژی پیاوان بەرانبەر بە ژنان کە دەیکەن و گەشەی کردووە هۆشیاریمان لە تێپەڕاندنی یان لە کەمکردنی ئەو زیهنیەتەدایە بەرانبەر بە ژن و ژیان وه‌ک پێویست نییه‌ و نه‌مانتوانیوه‌ تێیپه‌ڕێنین.

گەر رێکخراوەکان رەخنەیان لەسەرە هەر لەبەر ئەمەیە که‌ نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌م زیهنیه‌ته‌ تێپه‌ڕێنن، ژنانیش زۆرجار وەک ژنێک بە عەقڵیەتێکی پیاوسالارییەوە لە ژنان دەڕوانن و بەپێوەری ئەو زیهنیەتە ژنان هەڵدەسەنگێنن و لێیان دەڕوانن، بینینی ژنێک بەمانای ژن و بەمانای  مێینەیەکی خاوەن ئیرادە و سەربەخۆ نییە، ئێمەی ژنان پاشکۆی پیاوانین و هەوڵەکانیشمان بۆ ئەوەیە کچەکانمان ببەخشین بە پیاوێکی باش  کوڕەکانیشمان بکەین بە خاوەنی کچێکی سەلار.

دەمەوێ بڵێم بەداخەوە ئێمەی ژنان خۆمان بەکەم دەبینین بەرانبەر پیاوان، زۆرجار دوو ژن یان زیاتریشمان بە شایستەی پیاوێک دەزانین، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ مێژوویەکی دوورودرێژ لە پاشکۆیی وچەوسانەوەی ژن لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

لە قۆناغی ئەفسانەکان و ئایین و فەلسەفە و زانست و تا رۆژی ئەمڕۆشمان کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەشێوەیەکی زۆر ورد و کاریگەر کاردەکات لەسەر پەراوێزخستن و کەم بینینی تواناکانی ژنان لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا، لەم مێژووە بەرفراوانەی چەوسانەوەی ژناندا ئەو زیهنیەتەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەگشتی و کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی بەتایبەتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتتر و کۆمەڵگای کوردستان بەتایبەتریش بەڕێوە دەبات بریتییە لە زیهنیەتی پیاوسالاری و بەشیێوەیەکی مەترسیداریش چەسپاوە، بەجۆرێک ئەم زیهنیەتە کاری لەسەر ژنان کردووە وەک ئەوەی ئێمەی ژن لە زیندانێکداین و زیندانیش بە چارەنووسی خۆمان دەزنین و ناسیومانە لەهەمان کاتدا کلیلی کردنەوەی قوفڵی ئەم زیندانەش بەخۆمان قوتدراوە.

پێویستە ئەمڕۆ ئێمەی ژن بە هۆشیاریمان بە مێژوومان بە روانینمان و بە پێوەرەکانماندا بچینەوە، کلیلی کردنەوەی ئەم زیندانە لە دەروون و لە ئیرادە و لە ئازادبوونی خۆماندایە و بیدۆزینەوە و بەرەو رزگاربوون و ئازادبوونمان هەنگاو هەڵبێنین و ئاستەنگ و کێشەکانی سەر رێگەمان پشتگوێ بخەین و کۆڵمان پێنەدات.

ئێمەی ژنان پێویستە لە فکرماندا ئازادبین، ئازادبوون لە فکردا واتە ئازادبوون لە بە موڵک بوون، ئازادبوونمان لە پەروەردەی نەوەکانماندا واتە ئازادبوون لە فۆرمی جوانی، ئەو جوانبوونەی لە سیستمی سەرمایەداری و بۆ ژنان دانراوە لە رووکەشیاندایە و بەداخەوە زۆربەشمان سروشتی خۆمان و رووخسارمان دەشێوێنین تاکو بگەین بەو جوانیانە کە لەڕاستیشدا جوانبوون نین، بەڵکو سێکسی بوونن، رزگاربوونمان لەم فۆرمە لە جوانبوون واتە گەڕانەوە بۆ سروشتی بوون و بڕوا بەخۆبوونمان، ئازادبوون لە بوون بە شەرەفی پیاوان واتە ئێمە وەک مرۆڤێکی خاوەن بیروبۆچوون خاوەنی روانین و هەڵسەنگاندنی تایبەت بە خۆمان و رزگاربوون لە ئەو لە هاوسەربوونی ئەو لە بوون بە ژنی هەرکەس کە ئازادیمان زەوتدەکات.

ئازادبوونمان واتە ژن بوونمان وەک ژن وەک مێینەبوونمان بە ئیرادە و سەربەخۆبوونمان پشبەستن بە خۆمان و بە میهرەبانی و سۆز و هۆشیاریمان نەبوونمانە بە خزمەتکاری زیهنیەتی پیاوسالاری و سیستمی سەرمایەداری.

تاگه‌كان
زياتر نيشان بدە

وتارى پەيوەنديدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close