به‌یاننامه‌پرسی ڕۆژ

بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورکیا، بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان و سەرکەوتن

لەپاش ماوەیەکی زۆر لەهەڕەشە و خۆ ئامادەکردنە بۆ هێرشکردنەسەرباکوری سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایان دەوڵەتی تورکەوە ، لەڕۆژی ٢٠١٩/١٠/٩دا هەڕەشەکانی کردە ڕاستی و پەلاماری رۆژئاوایدا.رۆژ ئاوای کوردستان کەلەشەڕی دژی داعش و.کۆنەپەرستی و فاشیزمی دژەکورددا سەرکەوتنی مەزنی بەدەستهێنا و توانی سیستەمی گونجاوی پێکەوەژیان لەناو گەلانی باکوری سوریادا دابمەزرێنێت و پڕ ئاسایش ترین ناوچە بەڕێوە ببات کەتەواوی نەتەوە و پێکهاتەکان بەدڵنیاییەوە تیایدا بژین و خۆیان بەخاوەنی دەستکەوتەکانی بزانن و بەرخودان و بەرگری لێبکەن . لەبری جیهانیش ئەوشەڕە بباتەوە و بەسەرکەوتنی بگەیەنێت ، بۆیە دەوڵەتی تورکی ئاکەپە-مەهەپە کەهەڵگری فاشستانەترین دید و بۆچوونە و لەدژایەتی کردنی  گەلی کورددا کەمی نەکردووە و مانەوەی خۆی بە دژایەتی و سڕینەوەی گەلی کوردەوە گەێداوە، و بەبەردەوامی لەڕێگەی شەڕ و فشارەکانییەوە دەیەوێت ئەو ئەزموونە جوانەی ڕۆژئاوای کوردستان بسڕێتەوەو لەناو ببات ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان دیموکراتیترین ئەزمونی جوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانە کەلەناو دەریای کۆنەپەرستی و فاشیزمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، بۆچارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی گەلی کورد تێکۆشان دەکات ،بۆیە ئەو شەڕەی دەوڵەتی تورکیا لەدژی ڕۆژ ئاوای کوردستان بەڕ ی خستووە لە دژی تەواوی گەلی کورد و ناسنامەکەیەتی ، ئەو شەڕە بەتەنیا ڕووی لە ڕۆژئاوای کوردستان نییە ، بەڵ؛و ڕووی لەگەلی کورد و گەلانی باکوری سوریا و بەتایبەتی تر باشوری کوردستان و ئازادیخوازانی جیهان و خاوەن ویژدانی زیندووی مرۆڤایەتییە . ئەو شەڕەی هەیە شەڕی سێهەمی جیهانە کەلە پێناوی دڕشتنەوەی نەخشەی نوێ ی ناوچەکادایە و بەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک دەیەوێت پێگەی کورد لە داڕشتنەوەی نەخشەی نوێدا نەبێت ،ئەگەر لەدوای شەڕی یەکەمی جیهانییەوە بەپێ ی ڕێککەوتن نامەی لۆزانی نێوان دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهان گەلی کورد بەنەبوو  و سڕدراوە  لەیاسا و زهنی جیهاندا دانرا و تەواوی ناوچەکە بەپێ ی ئەو پیلانگێڕییە ڕەنگڕێژ کرا . ئەوا لەداڕشتنەوەی نەخشەی نوێ ی شەڕی سێهەمی جیهانیدا دەیانەوێت ، هەمان بەرگی نەبوو بەبەری گەلی کورددا بکەن ، بەڵام گەلی کوردی ئەمڕۆ گەلی کوردی دوێنی نییە و بەبێ هاتنەدەرەوەی  گەلی کورد و دانپێدانان بە ناسنامەی نەتەوەیی و بەدەستهێنانی پێگەی لەنەخشەی نوێ ی جیهان و ناوچەکەدا ، قبوڵناکرێت .

 پڕۆژەی گەلی کورد پێکەوەژیان و نەتەوەی دیموکراتیکە لەچوارچێوەی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری و کۆنفێدراڵیزمی دیموکراتیکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا وناسنامەی یاسایی جیھانیدا، کە ئەوە ناکۆک نیە لەگەڵ جاڕنامەی مافی مرۆڤی گەردونی و یاسا جیھانیەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و مافی مرۆڤی یەکیەتی ئەوروپادا.

ھەروەھا ئەم ھێرشە تەنیا ڕووی لە ڕۆژئاوای کوردستان نیەو تەواوی گەلی کورد پەیوەنددار دەکات. بێگومان پێویستە گەلی کوردیش بەیەکیەتی نەتەوەیی لەھەموو بەش و پارچەکانی کوردستاندا بەرامبەر بەو ھێرشە ڕاوەستێت و بەرخۆدان بکات و بەسەرکەوتن کەمتر ڕازی نەبێت. دەبێت گەلی کورد لەھەرکوێیەکە ئەوھێرشە بۆسەر خۆی و لەدژی خۆی ببینێت و بەپێی سیاسەتی شەڕو سڕینەوە خۆی ئامادەو بەڕێکخستن بکات. ھەروەھا پێویستە حیزبە سیاسیەکان، ڕێکخستنەکان، ھێزە سەربازی و چەکداریەکان، حیزبە دینی و ئیسلامیەکان، ڕاگەیاندنەکان لەم شەڕوو ھێرشەی دەوڵەتی تورکدا بەھوشیاریەوە جوڵەبکەن و نەکەونە بەرەی دەوڵەتی تورک و لەبەرامبەر تێکۆشانی گەلی کوردو پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی تێکۆشان و خەباتەکەیدا ھەستیاربن. بەوبۆنەوە داواکارین؛

یەکەم؛ گەلی کورد بەگیانی یەکیەتی نەتەوەییەوە خاوەنداری لەڕۆژئاوای کوردستان بکات و لەبەرامبەر ئەو شەڕەدا چی پێدەکرێت بیکات، تا شکاندنی داگیرکەری تورک وبە سەرکەوتن گەیاندنی ڕۆژئاوای کوردستان و دروستکردنی ھێزی پاراستنی کوردستان و یەکخستنی ھێزە سەربازیەکان وەک نمونەی ڕۆژئاوای کوردستان.

دووەم؛ حکومەتی ھەرێمی کوردستان وحیزبە سیاسیەکانی باشور ببنە ھاوکاری ڕۆژئاوای کوردستان و پێگەی خۆیان بۆ پشتیوانی و ڕاوەستانی ئەو شەڕە بەکاربێنن و سنورە داخراوەکانی ژێردەسەڵاتی حکومەتی ھەرێم بەڕووی ڕۆژئاوادا واڵابکات و گەمارۆی سەرکەمپی مەخمورو شەنگاڵ ھەڵگرێت و گەمارۆو فشاری سەر پشتگیری گەل لەباشور بۆڕۆژئاوا ھەڵگرێت و ببێتە ھەڵگری خەمی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بە پشتگیری ڕۆژئاواو ئاسانکاری بۆی.لەدەرەوەی ھاوکاری تێکۆشانی ڕۆژئاوای کوردستان، پڕوپاگەندەی کوردایەتیان دەکەوێتە ژێر گومانەوە.

سێھەم؛ ھەموو ئازادیخوازانی دونیا وەک چۆن لەپشتگیری ڕۆژئاوادا بۆشکاندنی داعش لەمەیدانەکاندا بوون بەھەمان گڕوتینەوە لە ناوەندەگرنگەکانی بڕیاربەدەستانی جیھاندا تێبکۆشن و فشاردروست بکەن تا ئەوھێرشە ڕابگیرێت.

چوارھەم؛ ناوەندە نێونەتەوەییەکان لەگەڵ پەیمانەکانی پاراستنی مافی مرۆڤدا ڕاستگۆبن و پشتگیری لەگەلی کورد بکەن و سنورێک بۆ ھۆڤێتی دەوڵەتی تورک دابنێن.

پێنجەم؛ ئەمریکاو ھاوپەیمانانی ڕاستگۆو بەبڕیاربن لەگەڵ ھاوپەیمانی گەلی کوردوخۆیان و ھیچ لایەکیش نەخاپێنن بەوەی کەھیچیان پێناکرێت، دەوڵەتی تورک پۆلیسی دەستی خۆیانەو دەتوانن ڕایبگرن. بۆیە داوادەکەین باڵادەستی خۆیان لەو پێناوەدا بەکاربھێنن وپشتگیری تاسەری ھاپەیمانی کوردان بن. چونکە ئەوە گەلی کوردبوو توانی ھۆڤێتی داعش ڕاگرێت.

شەشەم؛ لەھەموان داواکارین وەک دۆزێکی سیاسی نەتەوەیی ئەخلاقی نزیکی گەلی کورد ببنەوەو لەپێناوی چارەسەری کێشەی کورددا لەچوارچێوەی تێڕوانینی گەلی کورددا نزیکایەتی بکەن. نەک لە تێڕوانینی داگیرکەرانی کوردستانەوە، چونکە ئەوە چارەسەری ناھێنێت و دۆخەکە دژوارتر دەکات.

حەوتەم؛ داواکارین لە ڕاگەیاندنەکانی باشوڕی کوردستان، بەبینراوو بیستراوو نوسراوەوە، ئەگەر پشتگیری ڕۆژئاواناکەن، ئەوا بێلایەنانە وەک چۆن دەڵێن” ڕاستگۆیی لەگەیاندن” ئەوەبکەنە پێوەری ڕاگەیاندنەکانیان و لەچاوی تورکیاو لەناو خاکی تورکیاوە ھەواڵەکان بڵاونەکەنەوە. بەڵکو وەک شەڕێک کەدوولایەن تێیدا بەشدارە و لەگەڵ گەلەکەی خۆیاندا ھێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و دوولایەنی شەڕەکە بگوێزنەوە.

لەکۆتاییدا پێویستە ئەوە بڵێین، کەگەلی کورد بڕیاری داوە بەنرخی قوربانی وخوێنی گەورەش تا سەرکەوتن و بەدەستھێنانی ناسنامەی نەتەوەیی لەسەر بنچینەی نەتەوەی دیموکراتیک دەستبەرداری تێکۆشان نەبێت و ئەوە بڕیاری سەرکەوتن، سەرکەوتن، سەرکەوتنە.

 

بەرەی دیموکراسی گەل

٢٠١٩/١٠/١٠

زياتر نيشان بدە

وتارى پەيوەنديدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close